کردهای تاش |
|
| PersianBlog | Free Templates | Blogs List | |
کوچ
کوچ
ظاهرا در اينترنت هم اين کردها ی آواره جای امنی ندارند و بايد کوچ کنند.به
بلاگفارفتيم .از دوستان قديم می خواهيم که با تغيير لينک به آدرس زير همکاری
خودرا با ما ادامه دهند.از دوستان جديدهم می خواهيم با افزودن لينک ما را ياری
دهند .سپاس
| لینک | دوشنبه ٢٦ تیر ،۱۳۸٥ - آواره سرگردان |
چند عکس از کردهای آواره در مرز اردن و عراق که قبلا در اردوگاه تاش بوده اند
کردهايی که از ايران در اثر جنگ تحميلی به عراق آواره شدند دردشان کم بود که در اثر جنگ دوم امريکا در عراق به مرز اردن و عراق آواره شوند اين تصاوير که مر بوط به وضعيت دو سال پيش آنان در مرز عراق و اردن می باشد گرفته شده است که وضعيت اسفبارآنان را نشان می دهد.منبع: http://medlem.spray.se/panajo/

| لینک | جمعه ٩ تیر ،۱۳۸٥ - آواره سرگردان |
گروهی از پناهجویان کرد ایرانی در مرز عراق و اردن تحصن کردند
| گروهی از پناهجویان کرد ایرانی در مرز عراق و اردن تحصن کردند |
| نمایندگان دفتر کمیساریای عالی امور پناهندگان سازمان ملل متحد در عراق و حکومت منطقه ای کردستان عراق با گروهی از پناهجویان کرد ایرانی در مرز عراق و اردن که از هشت روز پیش در اعتراض به عدم رسیدگی به خواست هایشان متحصن شدند، دیدار کردند. سازمان ملل از این پناهجویان خواسته است به مناطق کردنشین شمال عراق بروند، اما آنها گفته اند حاضر به این کار نیستند و تا رسیدگی به اوضاعشان به تحصن ادامه می دهند. کمیساریای عالی سازمان ملل متحد می گوید از این نگران است که در صورت انتقال این گروه به کشورهای سوم، گروه های دیگری از پناهجویان سیاسی کرد ایرانی که هزاران تن از آنان در شمال عراق به سر می برند، به دفاتر این سازمان سرازیر شوند. یکی از سخنگویان پناهجویان در مصاحبه با رادیو فردا می گوید: هدف هیاتی که به دیدار ما آمد، بازگشت پناهجویان به شمال عراق بود، اما پناهجویان حاضر نشدند به هیچ وجه راجع به بازگشت به عراق پس از 27 سال بی حقوقی گوش دهند. این پناهجویان در منطقه صفر مرزی عراق و اردن بدون به‌ره برداری از کم‌ترین امکانات زندگی در چادر به سر می برند. |
| لینک | جمعه ٩ تیر ،۱۳۸٥ - آواره سرگردان |
دوو په‌نابه‌ری کورد له سه‌ر سنووی ئێراق و ئۆردون مانگیان له‌خواردن گرت
دوو په‌نابه‌ری کورد له سه‌ر سنووی ئێراق و ئۆردون مانگیان له‌خواردن گرت ![]() |
|
|
دوو په‌نابه‌ری کورد له سه‌ر سنووی ئێراق و ئۆردون ئهمڕۆمانگیان له‌خواردن گرت، | |
| لینک | چهارشنبه ٧ تیر ،۱۳۸٥ - آواره سرگردان |
خيدان کردستانی در تر مينال کر مانشاه کار گری می کند
خيدان کردستانی در تر مينال کر مانشاه کار گری می کند
او در اوردوگاه رمادی معلم بود برخی شاگردان او اکنون دکتر شده اند .خود نيز می گويد تهران تهران تهران با ولوو!
دانش آموزان سابق و دانشجويان و تحصيلکرده های امروز که در گذشته نزد او درس خوانده اند نزد او می آيند و معمولا دستان او را می بوسند.ديگر از ان ريش بلند خيدان خبری نيست و غم نان و مشکلات زندگی اورا پير و فرسوده کرده است از کسانی که عکس قديم و جديد اين عزيز را دارند می خواهم برای نشرآن به وبلاک ما ارسال دارند شايد در آينده در اين باره بيشتر بنويسيم با کمک شما
| لینک | شنبه ۳ تیر ،۱۳۸٥ - آواره سرگردان |
سازمان ملل از پناهندگان كرد ايراني خواست به كردستان عراق نقل مكان كنید
سازمان ملل از پناهندگان كرد ايراني خواست
| به كردستان عراق نقل مكان كنید |
ئاسوکورد:به گزارش خبرگزاري فرانسه از امان، كميسارياي عالي پناهندگان سازمان ملل امروز از پناهندگان كرد ايراني كه به عراق متواري شده و در منطقهاي بيطرف در مرز اردن مستقر شدهاند، خواست به كردستان عراق نقل مكان كنند.
اين سازمان در بيانيهاي اعلام كرد 190 كرد ايراني كه سال گذشته به عراق فرار كرده و در بياباني در غرب اين كشور مستقر شدهاند، جان خود را به خطر انداختهاند زيرا به دليل مشكلات لجستيك، اين سازمان امكان كمك رساني به آنها را ندارد.
اين بيانيه از پناهجويان خواسته است از توافقي كه بين اين سازمان با دولت منطقهاي كردستان عراق حاصل شده است، استفاده كرده و به منطقه كوا در استان اربيل در شمال عراق نقل مكان كنند.
آن ماري داچلندر، نماينده اين سازمان در اردن گفت: «كميسارياي پناهندگان سازمان ملل موظف است از پناهندگاني كه در داخل خاك اردن قرار دارند، حمايت كند.»
| لینک | چهارشنبه ۱٧ اسفند ،۱۳۸٤ - آواره سرگردان |
ه سه‌رهاتی کورده ئاواره‌کانی ئۆردوگای ئه‌لتاشی ڕۆمادییه به‌شی (۳)
به سه‌رهاتی کورده ئاواره‌کانی ئۆردوگای ئه‌لتاشی ڕۆمادییه
هه‌ر وه‌کوو ئه‌وه‌ی له به‌شی یه‌که‌م و دووهه‌م دا باسم کرد له ئاخر و ئۆخری مانگی ئاوگوستی 1982وه نزیکه‌ی 45000 هه‌زار که‌س له ئاواره‌کان گوستراونه‌ته‌وه بۆ ئه‌لتاش له رۆمادییهی عێراق. .رێژیمی بێ به‌زه‌یی سه‌دام وه‌کو ئه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه ئینسان نه‌بن حسابی بۆ نه‌ده‌کردن. هه‌زاران ژن ، منداڵ، پیاو، گه‌نج، به ساڵداچوو فڕێ درانه نێو ئه‌و خاک و خۆڵه.
با بزانین ئه‌لتاش چییه؟ ئه‌لتاش به ده‌شتاییه‌کی پان و به‌رین و وشک ده‌وترێ که له ده کیلومیتری ڕۆژئاوای شاری ڕۆمادییه‌ی عێراق هه‌ڵکه‌وتووه. له ساڵی 1982دا ده‌وڵه‌تی عێراق له‌م ده‌شته‌دا که‌مپێکی به ناوی "ئه‌لتاش" بۆ په‌نابه‌رانی کورد و ئاواره‌کانی سه‌رسنوور که به هۆی شه‌ڕی عێراق و ئێران ڕوویان له عێراق کردبوو، کرده‌وه.
ڕژیمی عێراق سه‌ره‌تا ئه‌و خه‌ڵکه‌ی که به زۆره ملی بار دا بۆ ئه‌لتاش بێ هیچ ئیمکان و خانووبه‌ره‌یه‌ک له‌و دهشهته ههرق و به‌رقه فڕێ دا. هه‌روه‌ها له جێگای تره‌وه ده‌سته ده‌سته په‌نابه‌ر و خه‌ڵکی ئاواره‌یان ده‌هێنا و له‌م ئۆردووگایه‌دا دایان ده‌نان و به جۆرێک که ئه‌لتاش بوو به شارێک و ئۆردووگایه‌کی گه‌وره و به درێژایی زیاتر له 5 کیلومیتر و پانایی 5 کیلومیتر. ڕۆژ به ڕۆژ ژماره‌ی ئه‌م ئۆردووگایه زۆرتر ده‌بوو. به پێی ئه‌و سه‌رژمێرییه‌ی که خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجامی دابوو، ژماره‌ی دانیشتووانی ئۆردوگای ئه‌لتاش گه‌یشتبووه زیاتر له 45000 که‌س.
ئاو نه‌بوو، خواردن زۆر که‌م، باسی دۆکتۆر و ده‌واو ده‌رمان هه‌ر ناکه‌م، به ڕۆژو به شه‌و خۆڵ ده‌باری، هه‌موو بنه‌ماڵه‌کان به سه‌ر یه‌کدا که‌وتبوون، له هه‌موو لایه‌ک گریان و هات و هاواربوو، که‌س به که‌س نه‌بوو، هه‌ر که‌سه و بۆ چاره‌ره‌شی خۆی ده‌گریا. ڕۆژانه چه‌ندین که‌س له به‌ر گه‌رما و بێ ده‌واو و دوکتۆری، به تایبه‌ت منداڵان و به ساڵداچووهکان گیانیان له ده‌ست ده‌دا، خه‌ڵک هه‌موو ره‌نگیان ره‌ش هه‌ڵگه‌رابوو ، هه‌موو ماندوو بێ تاقه‌ت بوون خه‌ڵک نه‌یده‌زانی خه‌رێکی چی بێ . ژنانی به ساڵداچوو ده‌ست له سه‌ر ئه‌ژنۆ به ده‌نگی به‌رز ده‌گریان. به داخه‌وه له ئێره‌ش هیچکام له رێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ دیار نه‌بوون. نازانم ئه‌وانش له ترسی ئه‌وه‌ی نه‌کا سه‌دام و رێژیمه‌که‌ی لێیان تووره بێ یان ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش خوێنی کوردیان پێ هه‌ڵال بوو؟ هه‌ر بۆیه خۆیان که‌ڕ و کوێر له به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌موو حه‌شیمه‌ته کردبوو.
چه‌ند شوورتهیان(پۆلیسیان) له سه‌روی ئۆردگاکه دانا بوو بۆ چاودێری خه‌ڵک و چاره‌سه‌ر کردنی گیر و گرفته‌کانیان که ئه‌ویش نه ئه‌وه‌ی هیچ گیر و گرفتێکیان بۆ خه‌ڵک چاره‌سه‌ر نه‌ده‌کرد ، به‌ڵکوو زیاتر کۆسپ بوون له سه‌ر رێگه‌ی ژیانی ئه‌و خه‌ڵکه هه‌ژاره و زیاتر ئازاری خه‌ڵکیان ده‌دا تا ئه‌وه‌ی هاوکاری بکه‌ن. هه‌ڵس و که‌وتیان زۆر خه‌راپ بوو له‌گه‌ڵ ئه‌م په‌نابه‌رانه‌دا. به‌رگریان له خه‌ڵک ده‌کرد بچن بۆ نێو شاری رومادییه. له به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ستی ئینسانی له وجوودیانه نه‌بوو. له ژێر ده‌ستی رێژیمێکی وه‌کو ڕێژیمی سه‌دام بار هاتبوون قه‌ت بیریان نه‌ده‌کرده‌وه که ئه‌و خه‌ڵکه بێ تاوانه و له ترسی رێژیمی مه‌لاکانی ئێران ئاو و خاکی خۆیان به جێ هێشتووه و په‌نایان بۆ ئه‌وان هێناوه و نابێ عه‌زیه‌ت و ئازار بدرێن. شورته‌کان هه‌ر یه‌که‌یان یه‌ک شلنگی(سۆنده) پێ بوو ئه‌گه‌ر خه‌ڵک لێیان نزیک ده‌بوون په‌لاماری خه‌ڵکیان ده‌دا و به سۆنده سه‌ر و ملی خه‌ڵکیان ده‌کووتا. دیاره هێشتا سه‌رتای کار بوو ، به‌ڵام خه‌ڵک له به‌ر بێ خۆراکی، نه‌بوونی پێداویستی ژیان فشاریان بۆ کاربه‌ستانی حکوومه‌ت هێنا تا ئه‌وه‌ی ناچار بوو دووکانێکیان کرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه به گوێره‌ی توانایان شتوومه‌کی نێو ماڵ بکڕن.
دیسان بار
به هۆی زۆر بوونی ئاواره‌کان که نه حکوومه‌ت و نه عه‌ره‌بی ناوچه‌که قه‌ت پێش بینی ئه‌وه‌نده
خه‌ڵکیان نه‌کردبوو که ئاوا حه‌شیمه‌تێکی زۆر له جێگه‌یه‌دا کۆبکرێنه‌وه، ناچار بوون جارێکی تر ئه‌و خه‌ڵکه بگوێزنه‌وه بۆ یه‌ک یان دوو کیلومتر خوارتری ئۆردگا که ئه‌وێ جێگه‌یه‌کی به‌ر به‌ڵاو و به‌رینتر بوو. ماوه‌یه‌ک بوو که حکوومه‌ت خه‌ریکی ئاماده‌کاری ئه‌و جێگه‌یه بوو بۆ خه‌ڵک . شوێنێکی نزیک به سێ کیلومتری چوار گوێشهی ئاماده کرد بوو. چوار ده‌وری به خاک به‌رز کردبووه‌وه . خه‌ڵک ئه‌وه‌نده باری کردبوو ئیدی ئه‌وه‌شی که هه‌بوو به که‌ڵک نه‌ده‌هات، به‌ڵام له به‌ر ناچاری خه‌ڵک پێویستیان پێ هه‌بوو. له رێکه‌وتی 1982.9.22 ده‌ستیان کرد به گواستنه‌وه‌ی خه‌ڵک بۆ هه‌وارگه‌ی دووه‌م له ئه‌لتاش . هه‌ر وه‌کو چۆن له هه‌وارگه‌ی یه‌که‌م هیچ ئیمکاناتێکیان بۆ ئه‌و خه‌ڵکه دابین نه‌کردبوو، له هه‌وارگه‌ی دووه‌میش هه‌ر وا بێ ئاو بێ خێوه‌ت له بیاوانێکی وشک و ره‌قدا جارێکی دی خه‌ڵک ناچار بوون خێوه‌ت هه‌ڵده‌ن. ئه‌و شوێنه له شوێنی یه‌که‌م خه‌رابتر بوو. خاکه‌که‌ی زۆر شی بوو دار و مێخی چادره‌کانی ڕانه‌ده‌گرت به هه‌زار و یه‌ک به‌دبه‌ختی ده‌توانی خێوه‌ت هه‌ڵده‌ی. حکوومه‌تی ئه‌و کاتی عێراق له گوستنهوهی خه‌ڵک ئه‌و په‌ری که‌مته‌رخه‌می کرد ، که نیوه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه تا سه‌ره‌تای زستان هه‌ر له جێگه‌ی پێشوو مابوونه‌وه ئه‌ویش له کاتێکدا که خه‌ڵک هه‌موو خۆی کۆکردبوو وه بۆ بار. له به‌د شانسی ئه‌و خه‌ڵکه ئه‌و ساڵه بارانێکی زۆر باری زۆربه‌ی ماڵ و حاڵی ئه‌و خه‌ڵکه که‌وته سه‌ر ئاو و زۆربه‌ی خێوه‌ته‌کان به‌هۆی با و بارانی تووند به سه‌ر یه‌کدا که‌وتن. به هه‌ر جۆرێک بوو خه‌ڵک هه‌موو گوێزرایه‌وه ههاورگهی دووه‌م.
ئۆردووگای ئه‌لتاش زۆرتر له ئۆردووگایه‌کی گهمارودراوی عه‌سکه‌ری ده‌چوو تاکوو ئۆردووگایه‌کی په‌نابه‌ران. ده‌وری به سیمی تێلدروو ته‌ندرابوو. ژیان بۆ دانیشتوانی ئه‌لتاش له ده‌شتێکی بێ ئیمکان و گهماروودراو، ژیانێکی مه‌رگ و نه‌مان بوو. ڕۆژ نه‌بوو ژماره‌یه‌ک له‌و خه‌ڵکه ڕه‌ش و ڕووته له‌به‌ر بێ ئیمکانی و نه‌خۆشی گیانیان له ده‌ست نه‌ده‌ن.
دانیشتوانی بێ ئیمکانی ئۆردووگا له ڕووی ناچاری و له‌به‌ر مان، کاری کرێکاری بۆ ماڵه عه‌ره‌به‌کانی ده‌ورووبه‌ری ئۆردووگایان ده‌کرد. دانیشتوانی ئۆردووگای ئه‌لتاش له باری ته‌ندرووستی و دوکتۆر و ده‌رمان له ڕه‌نج و ئازاردا ده‌تلانه‌وه. بۆ هه‌موو ئۆردووگا واته بۆ نزیکه‌ی زیاتر له 45000 که‌س ته‌نیا ده‌رمانگه‌یه‌کی چکۆله و ته‌نیا یه‌ک دوکتۆر و چه‌ند په‌ره‌ستارێک هه‌بوو. له باری قوتابخانه و خوێندن له‌و ئۆردووگایه نه‌ک هه‌ر بڤه بوو به‌ڵام ڕژێم هه‌ر گاڵته‌ی به‌و جۆره شتانه ده‌هات و ئاماده‌ش نه‌بوو هیچ یارمه‌تییه‌ک به منداڵانی ئۆردووگا بکا.
حکومه‌تی عێراق جیا له‌وه‌ی ئۆردووگای به تێلدرو و عه‌سکه‌ر گه‌مارۆ دابوو له ڕێگای چوار ئیداره‌وه کونترۆڵی ده‌کرد، که بریتی بوون له:
1. ئه‌من (که کاری دروستکردنی سیخور له ناو ئۆردووگادا بوو).
2. ئیستخباراتی عه‌سکه‌ری.
3. موخابرات (ئیتڵاعاتی ده‌ره‌وه).
4. شۆرته، پۆلیس.
ئه‌و ده‌م و ده‌زگا سیخوریانهی رێژیمی به‌عسه له سه‌رکوت و عه‌زیه‌ت و ئازاری خه‌ڵک ده‌ستێکی باڵایان هه‌بوو ڕۆژانه چه‌ندین که‌س به بیانوی جۆراجۆره‌وه ده‌که‌وتنه به‌ر زه‌بر و زه‌نگێ جه‌لاده‌کانی به‌عس له ئه‌و ئۆردگایه. ژیانی خه‌ڵک ڕۆژ له دوای ڕۆژ خه‌رابتر ده‌بوو نه‌بوونی کار و بێ ده‌رامه‌تی ئه‌و خه‌ڵکه‌ی تووشی گرفتێکی زۆر گه‌وه‌ره کردبوو. ده‌توانم بڵێم ئاویش یه‌کێک بوو له گرفته سه‌ره‌کیه‌کانی ئه‌و خه‌ڵکه ، که زۆر جار له سه‌ر ئاو شهر و ئاژاوه له ناو ئۆردگا دروست ده‌بوو. پێکهاته‌ی ئۆردگای رۆمادی له ڕووی کۆمه‌لایه‌تی ئیداریه‌وه پێکهاته‌یه‌کی زۆر ئاڵۆز و بێسه‌ره و به‌ره بوو. دیاره له ئه‌نجامی ئه‌و هه‌موو تێڕوانینه ناعه‌قڵانی و بیروباوه‌ڕ جیاوازانه‌وه پێکهاته‌ی پێوه‌ندیه‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی پێکهاته‌یه‌کی مرۆڤانه و له ئاستی به‌رپرسیارانه‌دا له ئه‌و هه‌لوومه‌رجه سه‌خته‌ی ژیانی ئاواره‌کاندا نه‌بوو. هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هیچ حکوومه‌ت و لایه‌نێک به شێوه‌یه‌کی دروست و ڕاسته‌وخۆش یان ئه‌و ڕێکخراوه به ناو مرۆڤ دۆستانه خۆیان له‌م هه‌زاران کورده ئاواره‌یه نه‌کرد به خاوه‌ن و مشووررێکیان بۆ نه‌خوارد. کاتێک مرۆڤ سه‌رنج له ژیانی ئه‌و ساڵانه‌ی ئۆردگای رۆمادیه ده‌دا، جگه له به‌ندیخانه‌یه‌کی ده‌رگا و په‌نجه‌ره له سه‌ر و پشت گوێ داخراو ناتوانێ به هیچی تری بزانێ، به‌ندیخانه‌یه‌ک که مه‌رگ زۆر له سه‌ره‌خۆ و ئازار ده‌رانه پێوه‌ندی له گه‌ڵ ئه‌و خه‌ڵکه هه‌ژاره و بێ ده‌ره‌تانه دا هه‌یبوو. ئه‌گه‌ر مرۆڤی خاوه‌ن هه‌ست به ویژدان بچێ بۆ ساتێکیش له نزیکه‌وه چاو له ئه‌و جێگه‌یه بکا، ده‌زانێ ژیانی ئه‌و ئۆردگایه چه‌نده بێ مانا و نامرۆڤانه بووه. به چاو خشاندن و سه‌رژمێریه‌کی سه‌رپێیانه‌ی گۆڕستانهکانیی ئه‌و ئۆردگایه ،مرۆڤ ده‌گاته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی که مه‌رگ چه‌نده له ئه‌و خه‌ڵکه‌وه نزیک بووه. بێ گومان ئه‌وه گشتی له ئه‌نجامی ئه‌و نه‌خوشیه جۆراوجۆرانه بوو که به هۆی که‌م خۆراکی و ده‌ست کورتی و هه‌ژاری و نه‌بوونی دام وده‌زگای له‌ش ساقی زۆر بوونی نه‌خۆشیه‌کانی ده‌رونی (ئه‌عساب) له ئۆردگا. له لایه‌کی تره‌وه بێ به‌ش بوونی منداڵانی ئۆردگا له سه‌ره‌تایترین مافه‌کانی ئینسان که بریتی بوون له باغچه‌ی منداڵان، یاریگه، خوێندنگه، و هیتد. منداڵان هه‌رکه ده‌که‌وتنه سه‌ر پێ له گه‌ڵ باوک برای گه‌وره‌یان ده‌چوونه مه‌یدانی شه‌ری ململانێی ژیانی سه‌ختی ئه‌و ئۆردگایه. کێشه‌ی ژنانیش گه‌وره‌ترین گرفت بوو که به ده‌ست ژیانه‌وه و کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌یاناڵاند ژنان زۆربه‌ی کاته‌کانی خۆیان به کار وباری نێو ماڵ ده‌برده سه‌ر ئه‌گه‌ریش کاریان نه‌بوایه ئه‌وه له گه‌ڵ ژنی ده‌ر و جیران له ده‌رگای حه‌وشه بۆی داده‌نیشتن و ده‌ستیان به گێرانه‌وه‌ی چیرۆکی ژیانی خۆیان ئه‌و رۆژه ڕه‌شه ده‌کرد که تێ که‌وتبوون. ئه‌گه‌رچی ژنان له چوار چێوه‌ی ماڵدا بوون وه‌کو به‌ندیخانه بوو بۆیان ئه‌وه‌ی باش بوو دوور بوون له زه‌بر و زه‌نگ ڵێدانی شوورتهی پاسه‌وانی ده‌م ده‌رگای ئۆردگا. به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه پیاوان وانه‌بوو ، پیاوان بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆژانه چه‌ند دینارێک به ده‌ست بێنن ناچار بوون به هه‌ر شێوه‌یه‌ک خۆیان له ده‌رگای پاسگای شوورته رزگار که‌ن، جا چ به وه‌رگرتنی وه‌رقه‌ی چوونه ده‌روه یان به دزیه‌وه. تا ده‌چوویته ده‌روه چه‌ندین ڵێدانی سۆنده‌یان ده‌خوارد، جا بێچگه له ئه‌وه‌ی له بازار چۆن ره‌فتاریان له گه‌ڵ ده‌کردن. ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌وه که باس کران کورته‌یه‌کی ژیانی ئۆردگای زۆره‌مله‌ی رۆمادی بوو. که به ئه‌و شێوه‌یه ژیانیان برده‌سه‌ر.
سه‌رچاوه: به‌ربانگ، گۆڤارێکی فیدراسیۆنی کۆمه‌ڵه کوردستانییه‌کانه له سوید.
ژماره 91-92 ساڵی (12)
| لینک | جمعه ۱٢ اسفند ،۱۳۸٤ - آواره سرگردان |
به سه‌رهاتی کورده ئاواره‌کانی ئۆردوگای ئه‌لتاشی ڕۆمادییه به‌شی (۲)
به سه‌رهاتی کورده ئاواره‌کانی ئۆردوگای ئه‌لتاشی ڕۆمادییه به‌شی (۲)
له به‌شی یه‌که‌مدا باسی ئه‌وه‌م کرد که به هۆی چه‌ک دانان و جموجۆلێ سیاسی خه‌ڵک له نێو ئۆردوگاکان رێژیمی به‌عس ده‌ستووری گواستنه‌وی ئه‌و خه‌ڵکه‌یدا. کات هاوینی ساڵی 1980 بوو . بۆ یه‌که‌م جار له ئۆردوگای سه‌نگه‌ر سه‌ر به پارێزگای دیاله بانگه‌وازی گواستنه‌وه راگه‌یه‌ندرا. له بانگه‌وازه‌که‌دا ئه‌وه‌یان دووپات ده‌کرده‌وه ، که بار کردن به زۆره و که‌س بۆی نی یه سه‌ر پێچی لێ بکا، ئه‌وه‌ی سه‌ر پێچی لێ بکا به تووندی سزا ده‌درێ. کاربه‌ده‌ستانی رێژیمی ڕۆخاوی به‌عسی عێراق له ناوچه‌که به خه‌ڵکیان راگه‌یاند که تا نیوه‌ی مانگی ژوئیه‌ی 1982 مه‌ڕ وماڵات و که‌ل و په‌لی زیادی که هه‌یانه بیفرۆشن و خۆیان بۆ باری چاوه‌روان کراو ئاماده بکه‌ن. ئه‌م بانگه‌وازه خه‌ڵکی تووشی ترس و گومان و دڵه‌ڕاوکێیه‌کی زۆر کرد. ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌و خه‌ڵکه جێگه‌ی سه‌ر سووڕمان بوو که قه‌ت باوه‌ڕیان نه‌ده‌کرد ڕۆژێک له ڕۆژان ئاوا به ئه‌و شێوه‌یه ناچار بکرێن تا ئه‌وه‌ی هه‌یانه هه‌رزان فرۆشی که‌ن و به زۆری چه‌ک بۆ شوێنێکی نادیار دوور له کوردستان بگوێزرێنه‌وه. به‌ڵاو بوونه‌وه‌ی هه‌واڵی گواستنه‌وه‌ی ناوه‌خت خه‌ڵکی نێو ئۆردوگاکانی تووشی سه‌ر لێشێواوی کرد. کاسبکارانی عێراق ڕوویان له ئۆردوگاکان کرد بۆ کڕینی شتوومه‌ک، خه‌ڵکی هه‌ژار و بێ ده‌سڵاتی نێو ئۆردوگاکان که به هه‌زار و یه‌ک کوێره‌وه‌ری مه‌ڕ و ماڵاتی خۆیان تا ئه‌وێ هێنا بوو، ئیدی له ئێره ناچار بوون بیانفرۆشن، ئه‌ویش به چ نرخێک؟ زۆر هه‌رزان چوونکه به خه‌ڵکیان ڕاگه‌یاندبوو که هیچ مه‌ڕ و ماڵاتێک ناتوانن له گه‌ڵ خۆیان ببه‌ن، هه‌ر بۆیه به هه‌ر نرخێک بێ ده‌بێ له کۆڵی خۆیانی بکه‌نه‌وه. به داخه‌وه زۆر که‌س په‌له‌ی کرد و زه‌ره‌ر و زیانێکی زۆریان لێ که‌وت، ئه‌وانه‌ش وا بڕێک سه‌بریان کرد زه‌ره‌ری که‌میان لێ که‌وت. ئۆردوگاکان به گشتی ئۆردوگای سه‌نگه‌ر به ته‌واوی ژهڵژابوو له هه‌موو لایه‌ک، باس هه‌ر باسی بار بوو ، که‌س نه‌یده‌زانی به‌ره و کوێ یان ده‌به‌ن، ته‌نیا ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌یانزانی که کاری سیخوریان بۆ عێراق ده‌کرد، ئه‌وانیش بوونه دوژمنی گه‌له‌که‌ی خۆیان و ڕاستیان به که‌س نه‌ده‌گوت. به‌ڵام جاری وا هه‌بوو که ده‌یاگوت: ده‌تانبه‌ن بۆ خاڵس و هه‌ندێ جاریش ده‌یانگوت بۆ ڕۆمادی له پارێزگای ئه‌نبار. خه‌م و په‌ژاره‌ی زۆر، خه‌ڵکی تووشی نائۆمێدی و ڕۆژ ڕه‌شی کردبوو. زۆربه‌ی ژنان و پیاوانی به ساڵداچوو ده‌گریان بۆ به‌ختی ڕه‌شی خۆیان ، ده‌یاگوت: خوایه ڕه‌حمان پێ بکه‌ی و گۆڕ غه‌ریب نه‌که‌وین. کاتی دیاری کراوی بار گه‌یشت، زیلی سه‌ربازی له جاده‌ی قۆره‌تو، سه‌نگه‌ر تۆز ده‌کا و به‌ره و ئۆردوگای سه‌نگه‌ر دێ ، له گه‌ڵ زیله‌کان چه‌ند ماشین پر له سه‌رباز له گه‌ڵ چه‌ند ئه‌فسه‌ری پله به‌رز هاتبوون. زیله‌کان دابه‌ش کران به سه‌ر ماڵه‌کاندا، داوایان له خه‌ڵک کرد به دڵ خوازی خۆیان ئاماده‌ی بار بن. سه‌ره‌تا خه‌ڵک ئاماده نه‌بوون و دژی بار بوون، پییان ناخۆش بوو بۆ جێگه‌یه‌کی نادیار بار که‌ن. کاتێ حکوومه‌تی عێراق زانی خه‌ڵکه‌که به دڵخواز بار ناکه‌ن، بریاری دا که له هێزی چه‌کدار بۆ ناچار کردنی خه‌ڵک که‌ڵک وه‌رگرێ. سه‌رئه‌نجام له ژێر فشاری سه‌ربازه‌کانی رێژیمی ڕووخاوی به‌عس له ڕۆژی پێنجشه‌مه ریکه‌وتی 15. 7. 1982 زایینی به‌رانبه‌ر به 22. 4. 1361 هه‌تاوی یه‌که‌م کاروان له ماڵه‌کان له زیلی سه‌بازی به‌ره‌و جێگه‌ی دیاری کراو ڕاپێچ کران. دوو کاروان زیلی سه‌ربازی ئه‌و خه‌ڵکه‌ی ده‌گواسته‌وه. یه‌که‌میان نزیکه‌ی 22 زیل و کاروانی دووه‌م 15 زیل ده‌بوون. سه‌ره‌تا بار کردن له ژێر فشاری هێزه‌چه‌کداره‌کان بوو ، به‌ڵام وای لێهات که خه‌ڵکه‌که خۆی ده‌چوو رێگه‌ی به زیله‌کان ده‌گرت و ده‌یگوت: وه‌ره ماڵه‌که‌ی ئێمه بارکه، جاری واش هه‌بوو خه‌ڵك له سه‌ر زیل ده‌بوو به شه‌ریان تا وای لێهات که ئیدی پیویستی به هێزی چه‌کدار نه‌ما و هێزه چه‌کداره‌کان گه‌ڕانه‌وه جێگه‌ی خۆیان. ئه‌و حه‌یوانانه‌ی که قیمه‌تیان نه‌ده‌کرد له ناو ئۆردگاکاندا به‌ره‌لا کران. سه‌گیش که گیاندارێکی به وه‌فایی ئیسانه و هه‌میشه له گه‌ڵ ئیسانهکاندا ده‌ژی، که وتنه نووزو ناز، دهیازانی که له خاوه‌نه‌کانیان داده‌بڕێن و ئیدی که‌س نی یه یارمه‌تیان بدا هه‌ر بۆیه ئه‌وانیش شیوه‌نیان ده‌گێڕا، بۆ ئه‌و وه‌زعه که به سه‌ریان دێ، به ڕۆژو به شه‌و ده‌یان لوراند، و ناره‌زایه‌تی خۆیان ده‌ر ده‌ربری له به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌موو جنایه‌ته که بوو به هۆی سه‌رگه‌ردانی ئه‌وانیش. له ماوه‌ی چه‌ند مانگ دا زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵکی ئۆردگاکانی سه‌نگه‌ر ،قۆره‌توو، مه‌لاسلێمان، ده‌وره، گواسترانه‌وه ئۆردوگای التاش له رومادی( ئهلانبار)
تاش هه‌وارگه‌ی یه‌که‌می ئاواره‌کان
تاش ناوچه‌یه‌کی ده‌شتایی کاکی به کاکی خوێ زاره و تۆزاوییه که چه‌ند کیلومتر له رۆمادی ناوه‌ندی پارێزگای ئهلانبار له رۆژئاوای عێراقدایه. له‌م ناوچه‌یه زۆر که‌م باران ده‌بارێ، بێجگه له چه‌ند جۆره بنچکهیهک گیایه‌کی ئه‌وتۆی لێ ناڕوێ. له ناو گیانداره‌کانیش ته‌نیا دووپشک و که‌روێشک و رێوێ به دی ده‌کران. هه‌وای زۆر گه‌رمه هاوینان پله‌ی گه‌رمای ده‌گاته به‌ینی 45 تا 50 پله. زستانان هه‌وایه‌کی زۆر سارد و وشکی هه‌یه. تهپو تۆز و خۆڵبارین سه‌ری له ئه‌و خه‌ڵکه شێواندبوو و ژیانی له خه‌ڵک تێک دابوو. له ئه‌و ناوچه‌یه چه‌ند عه‌شیره‌یه‌کی عه‌ره‌ب ده‌ژین که ژیانێکی سه‌رتای یان هه‌یه و له هه‌موو ئیمکاناتی ژیان بێ به‌شن. ڕێژیمی ڕووخاوی به‌عسی سه‌دام که ئه‌و خه‌ڵکه‌ی گواسته‌وه، پێش بینی هیچ ئیمکاناتێکی بۆ نه‌کردبوون هه‌ر وا له نێو ئه‌و خۆڵ و خاکه فڕیانی دابوو . ته‌نانه‌ت نه خێوه‌تیان هه‌ڵدابوو ، نه خێوهتیشیان به خه‌ڵک ده‌دا. زۆربه‌ی خه‌ڵک له ژێر گه‌رمای 50 پله و ته‌پ و تۆز و خۆڵبارین دا بێ خێوه‌ت ڕۆژ تا ئێواره‌یان ده‌برده سه‌ر. ئه‌وانه‌ی که پێشتر له ئۆردگادا ژیابوون خێوه‌تی کۆنیان هه‌بوو، به پێ ئیمکان یارمه‌تی ده‌ر و جیرانه‌کانی یه‌کتریان ده‌دا. ئه‌وانه‌ش که هه‌ر هیچیان نه‌بوو ناچار بوون ، به ده‌رگا و دار و ته‌نه‌که و گونی بۆ خۆیان سه‌ربانێک دروست که‌ن تا خۆیان و منداڵیان له گه‌رمادا نه‌مرن. له هه‌موو ئه‌مانه خه‌رابتر سروشتی ئه‌م ناوچه‌یه بوو که زۆر ناخۆش و دڵته‌نگ بوو. هه‌ر که رۆژ ده‌هاته ده‌رێ تا ئێواره ڕۆژ ئاوا ده‌بوو به‌رده‌وام لم و خۆڵ ده‌باری، به شێوه‌یه‌ک که مڕۆڤ چه‌ند میتری پێش خۆی نه‌ده‌بینی، ئه‌وه‌ش ته‌نیا ئه‌و که‌سانه ده‌زانن که له ئه‌وێ ژیاون، ده‌زانن چ جۆره جهحانمێکه. ڕێژیمی شه‌رخوازی سه‌دام هیچ ئیمکاناتی بۆ ژیانی ئه‌و خه‌ڵکه له به‌ر چاو نه‌گرتبوو، ڕۆژانه چه‌ند تانکر ئاوی ده‌هێنا بۆ خه‌ڵک ، تانکره‌کان زۆر که‌م بوون و زۆر جار گیر و گرفتی ئاو دروست ده‌بوو. ئاو زۆر دره‌نگ به خه‌ڵک ده‌گه‌یشت ، زۆر جار له سه‌ر ئاو شه‌ڕ و کێشه له نێوان خه‌ڵکدا دروست ده‌بوو. ژن ، پیاو ، منداڵ ناچار بوون به قاوهلهمه و ته‌نه‌که و مه‌سینه‌و ئه‌م جۆره‌شتانه به شوێن تانکری ئاو دا ڕا بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی چۆرێ ئاویان ده‌ست که‌وێ که به‌داخه‌وه به هۆی قه‌ره‌بالغی خه‌ڵک چه‌ندین منداڵ بوونه قوربانی له ژێر لاستیکی تانکری ئاو دا گیانیان له ده‌ست دا. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ئه‌و ئاوه‌ی که ده‌یان هێنا پڕ بوو له کرم. یه‌کێکی دی له ئه‌و گرفتانه نه‌وت بوو که خه‌ڵک زۆر به زه‌حمه‌ت ده‌ستی ده‌که‌ت که ئه‌ویش بۆ خه‌ڵک زۆر پیویست بوو به بێ نه‌وت که‌س نه‌یده‌توانی نان، چێشت و چای لێ بنێ. ماشینی گه‌وره‌یان ده‌هێنا بۆ ئۆردوه به شوێن تانکری ئاو دا ڕایانگا پڕیان ده‌کرد له بوشکه‌ی نه‌وت ده‌یانبرد بۆ شار تا به هه‌زار زه‌حمه‌ت بوشکهیهک نه‌وتت ده‌ست که‌وێ. گرفتێکی دی شاره‌زا نه‌بوونی خه‌ڵک بوو ، هات و چۆ بۆ نێو شار ئازاد نه‌بوو ، ده‌بوو وه‌ره‌قه‌ی هاتوو چۆت وه‌رگرتایه تا بتوانی بچی بۆ شار. هه‌ر چی زیاتر خه‌لکیان ده‌هێنا گیر و گرفتی جێگا، خێوه‌ت ، ئاو ، خوارده‌مه‌نی زیاتر ده‌بوو و خه‌ڵک تووشی گرفتی زۆرتر ده‌بوو. پاش ئه‌وه‌ی ئۆردوگاکانی سه‌نگه‌ر و قۆره‌توو و ده‌وره و مه‌لاسلێمان کۆتایی هات. له رێکه‌وتی 28. 8 .1982 دا ئۆردوگاکانی عه‌ربه‌ت و زهرایهنیش گواسترانه‌وه بۆ ئه‌لتاش ئیدی ئۆردگای وا گه‌وره له کوردستانی عێراق نه‌ما له چه‌ند گروپێکی چه‌کدار نه‌بێ که ئه‌وانیش کاریان بۆ رێژیمی به‌عسی رووخا‌و ده‌کرد. درێژه‌ی هه‌یه...
| لینک | جمعه ۱٢ اسفند ،۱۳۸٤ - آواره سرگردان |
به سه‌رهاتی کورده ئاواره‌کانی ئۆردوگای ئه‌لتاشی ڕۆمادییه به‌شی (1)
به سه‌رهاتی کورده ئاواره‌کانی ئۆردوگای ئه‌لتاشی ڕۆمادییهبهشی (1)
نووسینی: ئه‌حمه‌د ته‌یموری
ئاواره‌بوون و ده‌ربه‌ده‌ری به‌شێکی گرینگه له ژیانی کورد ومێژووی پڕ کاره‌ساتی نه‌ته‌وه‌ی کورد. وڵاتی کوردان (کوردستان) هه‌رده‌م مه‌یدانی شه‌ڕ و پێکدادانی داگیرکه‌رانی کوردستان و وڵاته زلهێز و به‌رژه‌وه‌ندی خوازه‌کان و گه‌لی کوردی چاره‌ڕه‌شیش قوربانیه‌کانی بووه. به داخه‌وه وڵاته به‌رژه‌وه‌ندی خوازه‌کان گه‌لی کوردیان به سه‌ر چوار وڵاتی ئێران، عێراق، تورکیه و سووریه دا دا به‌ش کرد. حکوومه‌ته یه‌ک له دوا یه‌که‌کانی ئه‌و وڵاتانه له کاتی دروست بوونیان تا ئێستاشی له گه‌ڵ بێ نه ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کوردیان له هه‌موو ماف و ئازادیه‌کانی خۆیان بێ به‌ش کردووه به‌ڵكوو به شێوه‌یه‌کی وه‌حشیانه که‌وتوونه‌ته گیانی ئه‌و گه‌له بێ پشتیوانه که مێژووی مڕۆڤایه‌تی له گێرانه‌وه‌ی شه‌رم ده‌کا. داگیرکه‌رانی کوردستان ئه‌گه‌ر چی گه‌لی کوردیان له هه‌موو ماف و ئازادیه‌ک بێ به‌ش کردوه، له هه‌مان کات دا ئه‌و گه‌له به ئه‌وه تاوانبار ده‌که‌ن که دژی داگیرکاری ئه‌وان خه‌بات ده‌که‌ن، بۆ تاوان و زوڵم زۆره له رادهبهدهرکهی خۆشیان یاسا و قانوونی خۆیان به ڕاست ده‌زانن. فشار‌و زوڵم و زۆری داگیرکه‌رانی کوردستان ئه‌وه‌نده زۆره که کورده‌کان ناچار ده‌کا جێگه‌ی باب و باپیرانی خۆیان به جێ بهێڵن و په‌نا ببه‌نه به‌ر یه‌کێکی دی له داگیرکه‌رانی کوردستان. یانی له ترسی پلینگ خۆیان ده‌هاوێژنه پشتی ئه‌ژده‌هاک. له سه‌ر ده‌می ده‌سڵاتداری حه‌مه‌ره‌زا شادا زۆربه‌ی شار وگونده‌کانی کوردستانی ئێران به‌تایبه‌تی گونده‌کانی پارێزگای کرماشان له هه‌موو بواره‌کانی خزمه‌تگوزاری بێ به‌ش بوون و حکوومه‌تی گۆر به‌گۆری شا هیچ ئاورێکی لێ نه‌ده‌دانه‌وه، زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵکه‌که‌ی نه‌خوێنده‌وار بوون خه‌ڵکی ئه‌م ناوچانه له و په‌ری بێ مافی و بێ به‌شی دا ده‌ژیان و ته‌نیا کار‌و کاسپیان کشت و کاڵ و ئاژه‌ڵداری بوو، باری گوزرانی ژیانیان له و په‌ری خه‌رابی دا بوو ، ژیانێکی زۆر سه‌ره‌تاییان هه‌بوو. له هه‌موو ئیمکاناتی ژیان وه‌ک رێگا و بان و ئاو و کاره‌با و بنکه‌ی ته‌ندروستی بێ به‌ش بوون و زۆربه‌ی هه‌ره زۆری گونده‌کانی کوردستان خوێندنگاشی تێدا نه‌بوو. سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو بێ به‌شیه ش ساواکی شاش زیاتر ته‌نگی لی هه‌ڵچنیبوون، که‌س نه‌ی ده‌وێرا له ماڵی خۆشی باسی شا بکا ده‌یانگوت:( دیوار مووشی هه‌یه و مووشیش گوێش) یانی له ماڵه‌وه‌ش بۆ که‌س نه‌بوو باسی شا بکا . له سالی 1979 پاش رووخانی رێژیمی شا و هاتنه سه‌ر کاری مه‌لاکان له ئێران، به هه‌زاران کوردی گونده‌کانی سه‌ر سنووری پارێزگای کرماشان له ترسی رێژیمی تازه به‌ده‌سڵات گه‌یشتووی ئێران و باری خه‌رابی ژیانیان ماڵ و حاڵی خۆیان به جێ هێشتوو روویان کرده عێراقی ژێر ده‌سڵاتی به‌عس، حکوومه‌تی رووخاوی به‌عسی عێراق له چه‌ند ئۆردگایهک له کوردستانی عێراق جێگیریانی کرد. به هۆی چه‌ند که‌سێکی خۆفڕۆش و به پیلانی ده‌وله‌تی وه‌ختی عێراق زۆر له ئه‌و خه‌ڵکه فریویان خوارد‌و بوونه چه‌کداری عێراق.
له 1359.06.31 هه‌تاوی سپای عێراق هێرشی کرده سه‌ر ئێران و زۆر له شار و گونده‌کانی سه‌ر سنووری ئێرانی داگیر کرد و بۆ جارێکی دی کوردستان بوو به مه‌یدانی شه‌ڕی دوو رێژیمی سه‌ره ڕۆی ناوچه‌که و به هه‌زاران بنه‌ماڵه‌ی دی ماڵ و حاڵی خۆیان به جێ هێشت و لایه‌کی به‌ره‌و لای ڕێژیمی مه‌لاکان و به هه‌زاران که‌سیش به‌ر و سه‌ر سنووری عێراق و ئێران بۆ ژێر ده‌سڵاتی به‌عس هاتن، که ژماهریان ده‌گه‌یشته نزیکه‌ی 60 هه‌زار که‌س. ئه‌و خه‌ڵکه زۆره به بێ یارمه‌تی هیچ لایه‌نێک زیاتر له یه‌ک ساڵیان له سه‌ر سنووری هه‌ر دوو وڵات برده سه‌ر، به هۆی نه‌خۆشی و که‌م خۆڕاکی و خواردنه‌وه‌ی ئاوی پیس و نه‌بوونی دوکتۆر و ده‌واو و ده‌رمان به سه‌دان که‌س له ئه‌و خه‌ڵکه گیانیان له ده‌ست دا. به داخه‌وه له به‌ر بێ پشتیوانی و به‌د شانسی کورد هیچ ڕێکخراوه‌یه‌کی مافی مرۆڤیش ئاوری له ئه‌و هه‌موو حه‌شیمه‌ته ندایهوه و چاو گوی خۆیان به‌ست و وه‌کو ئه‌وه‌ی کورد به ئینسان حیساب نه‌که‌ن. پاش ساڵیک ژیان له سه‌ر سنووره‌کان، رێژیمی به‌عس ده‌ستووری کۆ کردنه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه‌ی دا، ئه‌وه بوو له ماوه‌ی چه‌ند مانگ دا هه‌موو ئه‌و خه‌ڵکه‌یان کۆ کرده‌وه له ئۆردگاکانی ناحیه‌ی قۆره‌توو، سه‌نگه‌ر، ده‌وره و گوندی مه‌لاسلێمان له سه‌ر سیروان سه‌ر به پارێزگای دیاله و هه‌ر وه‌ها ئۆردگاکانی عه‌ربه‌ت، زه‌ڕایه‌ن، دسکه‌ره له پارێزگای سلێمانی له کوردستانی عێراق نشته‌جێ کران. به داخه‌وه به هۆی نه‌بوونی کار و بێ ده‌رامه‌تی و فشاری ژیانی سه‌خت خه‌ڵکێکی زۆرتر بوونه چه‌کداری رێژیمی به‌عس، که به هۆی شاره‌زانه‌بوون له شه‌ڕ، زۆریان له به‌ره‌کانی شه‌ڕی ئێران و عێراق کوژران و بریندار بوون. له ئه‌و کاته‌دا بوو که هێزه سیاسیه‌کانی کوردستانی ئێران به تایبه‌ت حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران هه‌ندێک له کادره‌کانی خۆی نارده ناو ئۆردگاکان بۆ ته‌بلیغات و هاندانی ئه‌و خه‌ڵکه تاکوو ده‌ست له چه‌کداری بۆ رێژیمی به‌عس هه‌ڵگرن و ژیانێکی ئاسایی ده‌ست پێبکه‌ن، له ڕاستیدا کاریگه‌ری خۆی هه‌بوو. زۆری پێ نه‌چوو زۆر به‌ی زۆری ئه‌و خه‌ڵكه ئه‌گه‌ر چی برسی و بێ کار و بێ یارمه‌تیش بوون چه‌کی خۆفرۆشیان فرێ دا. کاتێ سیخوڕه‌کانی به‌عس له رێگه‌ی به‌کرێگیراوه‌کانه‌وه ئاگادار کرانه‌وه که له ناو خه‌ڵکی ئۆردگاکاندا جمووجۆڵێکی سیاسی ده‌ستی پێ کردوه ئه‌وه بوو ئه‌و خه‌ڵکه‌ی چه‌کیان هه‌بوو دایاننا، کاتێ رێژیمی به‌عس و جاشه گه‌وره‌کان زانیان که ئیدی ناتوانن ئه‌و خه‌ڵکه بۆ مه‌رامه‌کانی خۆیان به کار بێنن، بۆ کونترۆڵ کردنیان ناچاربوون ده‌ست به کۆ کردنه‌وه و دوورخستنه‌وه‌یان له کوردستان بکه‌ن ، کار به‌ده‌ستانی به‌عس ئه‌و جمووجۆڵه سیاسیه‌یان به مه‌ترسیه‌ک بۆ سه‌ر خۆیان ده‌زانی له کوردستانی عێراق، هه‌ر بۆیه زۆر زوو ده‌ستووری گواستنه‌وه‌ی زۆربه‌ی کورده ئاواره‌کانی کوردستانی ئێرانیان دا بۆ باشووری عێراق و شاری رۆمادییهی سه‌ر به پارێزگای الانبار.
27/11/2005
درێژه‌ی هه‌یه...
| لینک | جمعه ۱٢ اسفند ،۱۳۸٤ - آواره سرگردان |
به نظر شما...
به نظر شما چه عواملی باعث
اوارگی مردم به کرد به اين اوردوگاه شد؟
تحليل و پاسخ خود را ختما ارسال کنيد ؟
| لینک | چهارشنبه ۳ اسفند ،۱۳۸٤ - آواره سرگردان |


